مرۆڤ تا دیله ژیانی مانایه‌کی قۆڵی هه‌یه ، هیچ شتێک وه‌ک دیلی و کۆیله‌یه‌تی مانا نادات به ژیان ، چونکه ئه‌و کات مرۆڤ له شه‌رێکی مه‌زن دایه بۆ ئازادی ، به‌لام هیچ شتێک وه‌ک ئازادی مانای ژیان ناخاته مه‌ترسیه‌وه ، هیچ شتێک وه‌ک سه‌ربه‌ستی له‌سه‌ر مانای ژیان پڕمه‌ترسی نییه * له ئازادی‌دا مرۆڤ گه‌شت و شه‌یداو خولیای خۆی بۆ مانا له‌ده‌ستده‌دات ، مرۆڤی ئازاد ده‌شێت مرۆڤێکی بێ‌مانا بێت ، به‌لام گه‌وره‌یی مرۆڤ ئه‌وه نییه له کۆیله‌یه‌تیدا بۆ مانا بگه‌رێت ، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه له ئازادی‌دا بۆی بگه‌رێت .
به‌ختیار علی
No comments:
Post a Comment